تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەوارە بوون
کەوتنە دوای شەوارەوە، بە شەوارە کەوتن
شەواشینک
بەری دارێکە وەک بادامی ورد دەیکوڵێنن و دەخورێ
شەوانە
بە شەو: شەوانە خەریکی خوێندنەوەی کتێبم
شەواو
ئاوێ کە بە شەو لە زرعات دەنرێ: گریانی بەیانانی منە باعیسی خەندەت / پشکووتنی گوڵ مایەیی لێنانی شەواوە «ئەدەب»
شەواک
بێ هۆش، گێلۆکە
شەواڵ بەکۆڵ
شەڕواڵ بە کۆڵ، گیایەکە
شەواڵە سوورە
شەڕواڵ بە کۆڵ، گیایەک
شەوەخوار
گیای تەڕ کە بۆ شەولەوەڕی دێننەوە
شەکراوخواردنەوە
شەکرخواردن
برێتی لە قسەی باش کردن