تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



واریپاڵ
گوڵێڵە، وەنەوشەی دەشتەکی
وارێن
بارێن، باران داکەر: هەورەکە وارێنە
وارە
بارە، دربارە
باری بچۆک: دەستەوارە، مانای باری دو دەست، دەستەوارەیک نانی هێنا
خوشک
جار، چەل
قەرز بە قەرز، دەستەواو
پاژ، بەشێ لە چەند بەش: لە قەرزەکەم دو وارەم لا ماوە
بەهرەی زەمین
وارەمسە
رەوینەوە، رەوکردن
واز
ئیشتیاو ئارەزو: وازم لە نیسکێنەیە، وتزم لەو کیژەیە بیخوازم
خۆ تێ نەگەیاندن: واز بێنە، واز ناهێنم
کەیف و خۆشحاڵی: ئەمڕۆ لە سەر وازە، دوێنێ بێ واز بوو
باز، لەبازدانەوە
ئاواڵە، درگا وازە، ئەم گرێ وازکە
کار، خوو،: قومارواز، مەکرواز
خواز، داواکەر: جیایی واز، جیاواز
ئامڕا، دەگەڵ: واز تۆ تێمە شار
جزیرگەی بچووک لە ناو ڕووباردا
کەمێکی جیا: تاق و واز پەیدا بوون
تێراوی و لەشۆقی، بۆ شینایی دەڵێن: دەخڵەکەت زۆر بەوازە
وێران، تێکدراو، دوای لانە دەڵێن: لانەواز
ئامۆژگاری ئایینی: مەلا واز ئەخوێنێ
گەمە دەگەڵ کەر: کۆترواز، سەرواز
سەرڕێژ: وازاو
دیسان، باز
وازانی
پێت وایە، وا بیردەبەی
وازاو
پاشاو، ئاوێ کە بەخۆڕایی لە بەر ئاوداشتن یان لە حەوز دەڕوا
وازاڕ
بازاڕ، بە مانای جێگەی گوشاد و فەرێح
وازبێنی
خوازگێنی
دەس هەڵگری: لەم کارە واز بێنی باشە
وازبێنە
دەس هەڵگرە
وازت
کەیفت
ئارەزووت