تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دێوانە
گێل و حۆل و نەفام
جۆرە دەروێشێکی شێخان
وەک دێو
تاکەتاکەی دەغڵ کە تازە سەر وەدەر دەنێ
دەستەوانە
لەپک، پۆشاکی دەست
زارەوانە
تۆپەڵە پەڕۆ یان دار کە دە دەمی دەفری ڕادەکەن
شیرەشوانە
شیرێک کە بە دەست تێوەردانی گوان پەیا دەبێ
برێتی لە ڕوحمی پاش دووری و لە بیر چوون
شەوانە
بە شەو: شەوانە خەریکی خوێندنەوەی کتێبم
قارەوانە
جۆرێ دەفری پچوکی مسی بۆ شێو تێکردن
قامکەوانە
ئەو چەرمەی کە قامکی تێ دەکەن بۆ دروێنە یان کاری تر
قەرەوانە
دەفری شێوتێدا خواردنی سەربازان
لاوانە
خۆرت ئاسایی، وەک جحێڵان
قەراغی بڵندکراو
قەراغی قەبر
شیپانە، لاشیپانە
دو دەپی درێژ لە جەنجەڕدا
لفەدوانە
دوانە، جمک، جووی
لووتەوانە
خەزێم
سەردەرانەی زەق
لەوانە
ئەویش پاژێکە لە شتەکانی تر
لە ئەو شتانە یەکێ