تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵماو
ئاوێ کە لە بۆخەوە پەیدا دەبێ
هەڵماڵان
بەرەو ژوور بردنی دەلینگ و قۆڵ: قۆڵی هەڵماڵی
خزین و لێ بوونەوە: گوریسەکە هەڵماڵاوە، پەتەکەی لێ هەڵماڵاوە
برێتی لە شەرم شکان: ڕوو هەڵماڵان
هەڵماڵاو
قەفی گوریسی داخزاو
هەڵکراوی قول و دەلینگ
شەرم شکاو: ڕوو هەڵماڵاو
هەڵماڵین
هەڵکردنی قۆڵ و دەلینگ
لێ خراندنی گرێ و قوڵفە
بۆ باڵا هەڵکێشان: خۆڵی تەنوورەکە هەڵماڵە
هەڵمساندن
هەڵامساندن
هەڵمژان
لە ڕێگەی لووتەوە بردنە ناو دەروون: هەوا هەڵمژە، بۆنی هەڵمژە
لە ئاو دا خووسان، ئاو کێشانە ناوخۆ: لۆکە ئاو هەڵدەمژێ
مژین، هەڵەمکێشانی تراو بۆ ناو دەم