تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵسان
ڕاستەوە بوون
لە لان دەرچوونی نێچیر
بەرز بوونەوەی ڕادەی ئاو
لە خەو بێدار بوونەوە
هەڵسوو
فەرمان بە تێ ساوین
ڕابردووی پیا ساوین: مەڵحەمی تێ هەڵسووم، قوڕم تێ هەڵسوو
هەڵسووڕ
خول خواردن
بزووتن: خەریکی هەڵسووڕ داسووڕە
هەڵسووڕاندن
خولدان: تاولەمەی هەڵسووڕاند
هەڵسووڕاو
خولدراو
برێتی لە مرۆی بە کار و تێکۆشەر: پیاوێکی هەڵسووڕاوە
هەڵسووڕێن
کەسێ کە خول بە شتێ دەدا
برێتی لە کار پێک هێنەر: مام حەسەن کار و باری ئاغا هەڵدەسووڕێنێ