تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵدڕاو
جڕ بردوو، دڕاو
هەڵدڕهەڵدڕ
زۆر دادڕاو: سێڵا و زەویەکەی هەڵدڕ هەڵدڕ کرد
هەڵدڕێن
هەر شتێ دەدڕێنێ
هەڵدێ
ڕا دەکا، غار دەدا
مانگ و خۆر و ئەستێرە دێتە بەر چاو
هەڤیر دەگاتێ
مدە تەواو دەبێ: وادەی قەرزەکەم دوو ڕۆژیتر هەڵدێ، ئەو ژنەی عددەی هەڵدێ
دەزاندرێ: مەتەڵەکەتم بۆ هەڵدێ
هەڵدێران
لە بەرزیەوە فڕێدران بۆ خوار
هەڵدێراو
کەوتوو لە باڵاوە
هەڵدێرکە
جێگەی زۆر سەخت کە پیاوی لێ دەکەوێ