تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێ هەڵکێش
خستنەناو یەکتر
شیعرێک دەناو شیعری بێگانەیەکدا
تێ هەڵکێشان
داو یا هەرشتێ دەناو شتێ خرێ: ئەم داوەی تێ هەڵکێشە
دەناو تراونان بۆ هێنانە: ئەوە ئاوە دەستە پیسەکەتی تێ هەڵکێشە
تێ هەڵکەوتن
بەتاسەوە مژ لەمەمکی دایک دان
تێ هەڵێنان
پڕ کردنەوەی زیان، قەرەبو دانەوە
تێ هەڵەنگان
تێ هەڵەنگوتن، توش بونی شتێک وساتمە پێ بردن
تێ هەڵەنگوتن
تێ هەڵەنگان
لەپڕ توش بون
تێک هەڕستن
بەتوندی پاڵ پێکەوەدان
تێک هەژیان
لێک هاڵان بەبزوتنەوە
تێک هەڵدان
شەڕە شەق، بەپێ لەیەکدان
شەڕ کردنی ئاژەل بەسەر
تێک هەڵشێلان
بەسەر یەکدا هەویرکردن، دودەرمان پێکەوە تێکەڵ کردن وشێلان
تەشی هەڵکەر
ئامرازێکە لەقوڕ ودار بۆ بەن لەسەر هەڵکردن
تەقەڵ تێ هەڵدان
یەکجار دەرزی لەدرومان ڕاکردن ودەرینانەوە
تەنگ هەڵچنین
برێتی لەزۆر بۆهێنان ودەرەتان لێ بڕین
جووتەی هەنجیران
دوو ئەستێرەی لای کلکی برجی دووپشک
جێ پێ هەڵگرتن
شوێن گێڕان، دانەشۆپ
خوین هەڵێنانەوە
خوێن هەڵاوردنەوە
برێتی لە زۆر قەڵسبوون
خوین ڕشانەوە