تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵێن
بڵندکە
ڕاکەن، غاردەن
هەڵێنانەوە
کوڵاندنەوەی دۆی مەشکە و تیژاوی پەنیر
دوای پێشگری «تێ» بە مانا قەرەبوو کردنەوە: تێت هەڵێنایەوە
بڵند کردنەوە: هەنگاو هەڵێنانەوە
بڕێنی پارچە بۆ دروونی جل: نێفەکی دەرپێکە هەڵێنەوە
هەڵە
سەهوو، خەڵەت
ئامرازی بێژانی کون درشت
هەڵە کردن
سەهو کردن
لەڕێ دەرچوون: ڕێگەی هەڵە کردوە
هەڵەتانج
جۆرێ مراوی سوور و سپی کاکۆڵدار
هەڵەداوان
پەلەی زۆر
هەڵەسوو
بابۆڵەی ڕۆن تێ ساوراو
هەڵەسوون هێنانەوە
لە سەر ڕا سەوز بوونەوە: مێرگەکەم ئاودا هەڵەسوونی هێناوەتەوە
برێتی لە دوبارە داوا کردن: بەشم داوە دیسان هەڵەسوونی هێناوەتەوە
هەڵەشەیی
پەلە و لەڕێ لادان
سەرەڕۆیی، گوێ نەبیسی
هەڵەم کردن
وەرینی هەرزنەی ترێ