تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵوەژارتن
لێک جیا کردنەوە
ڕێک و پێک کردن: ماڵەکەی هەڵوەژارت
هەڵوەژێران
هەڵوەژێراو
لێک جیاوەکراو
ڕێک و پێک کراو: ماڵ هەڵوەژێراوە
هەڵپاچان
هەڵپاچ
گیایە کە بۆ دەرمانی کەچەڵی دەبێ
هەڵپرتاندن
دەر کردن بە سووکایەتی
هەڵپرواندن
بە وردی ڕژاندنە خوار، پریواندن
هەڵپرچانن
ڕفاندنی لە ناکاو
هەڵپریواندن
هەڵپرواندن: نانە کە هەڵ پریوێنە، گەنمە شامیم هەڵ پریواند
هەڵپساندن
کێشان بۆ سەرەوە و پساندن: سەری چۆلەکەی هەڵپساند