تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵخوراندن
خوراندن لە خوارەوە بۆ سەرەوە: لاقت هەڵ مەخورێنە
هەڵخول
گەڕان و سووڕانی زۆر
هەڵخووشان
تێکچوونی کار: کارەکەمان لێ هەڵخووشا
بە دەمدا چوونەوە
هەڵخڕان
بزوان، هەڵتەکانی دەفرێ کە شتی زۆری وردی تێدایە: جەواڵی گوێز هەڵخڕێنە
هەڵخڕاندن
تەکان پێدان و بزواندنی دەفری پڕ لە شتی ورد
برێتی لە هانەدان و فریودان
لە ناو دەستا خڕ هەڵدان