تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵ
پێشگرێکە زوربەی زۆر بڵندی و لای سەروو دەگەیەنێ
پێشگری بە واتا: بە توندی، بە قەوەت: هەڵی دڕی، هەڵدڕە. هەڵی پێچا
ئاغەڵ، هۆڵەمەڕ
پێ بوون، داگیرسانی ئاگر: ئاگر هەڵ بوو
پێچانی داو لە شتێ: ئەم بەنەم بۆ هەڵکە
جیا بوونەوەی پارچە لە شتێ: تەڵەزمێک لە بەرد هەڵ بوو
گوزەران، ڕابواردن: دە گەڵی هەڵکە، هەڵ ناکەم
هەڵ هاوردنەوە
ئیشک هەڵێنان
بەتەقەلا وشک کردن
خەم دان بە کەسێک و لاواز کردنی
بانگ هەڵدان
شیوەن بە دەنگی بڵند
بناوان هەڵبەستن
تیک هەڵچوون
پێک هەڵپرژاندن تێکەوە گلان بۆشەڕ
تێ هەڵدان
دۆڵچە یان دەفر دوئاوڕا کردن بۆ ئاو هەڵینجان
بەشەق لەیەکێک دان
تێ هەڵقوتان
لاپرەسەنی، لەخۆ وە خۆ دەکارگەیاندن
تێ هەڵچوونەوە
بەسەر گرتنەوە، سەر لە نوێ کردنەوە: بەکوردی دیسان زیندو دەبمەوە/لەودنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە
تێ هەڵچەقان
پێدا چەقین: دڕکێک دەقاچم هەڵچەقا
تێ هەڵچەقاندن
پێدا چەقاندن: دڕکێکی دەقاچم هەڵچەقاندم
تێ هەڵکێش
خستنەناو یەکتر
شیعرێک دەناو شیعری بێگانەیەکدا
تێ هەڵکێشان
داو یا هەرشتێ دەناو شتێ خرێ: ئەم داوەی تێ هەڵکێشە
دەناو تراونان بۆ هێنانە: ئەوە ئاوە دەستە پیسەکەتی تێ هەڵکێشە
تێ هەڵکەوتن
بەتاسەوە مژ لەمەمکی دایک دان
تێ هەڵێنان
پڕ کردنەوەی زیان، قەرەبو دانەوە
تێ هەڵەنگان
تێ هەڵەنگوتن، توش بونی شتێک وساتمە پێ بردن