تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەتی
سووکەڵەی هەتیو، وتەیەکە بۆ گەف: هەتی دەتکوژم
لە دۆستایەتیدا دەڵێن: هەتی بڕوانە، ئای هەتی مامە لەو شێرەی
هەتیتە
پارچەپۆڵایەکی کون کونە زێڕ ینگەران تاڵەزێڕی پێ دەگوشن و ڕاست دەکەنەوە
هەتیم
سێوی، بێ ب''ب و داک
هەتی
هەتیوبار
بێوەژنی خاون مناڵی ورد
هەتیومەتیو
ڕووتەوپووتە، ڕووت و ڕەجال
هەتیوە
وتەی گەف بە سووکایەتیەوە، هەتی: هەتیوە دەتکوژم
بە گاڵتەوە دواندنی هاواڵ، هەتی: هەتیوە بزانە چەند خۆشە
چەپاکی باریکی چادر کە بەر دیرەگی دەدەن
نیسکێنەی توندی بێ ڕۆن
تەختە کوێنی کەنارەی ڕەشماڵ کە شۆڕدەبێتەوە