تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەستەرەهیڵە
ڕێژنە بارانی توند: جاران دە ڕۆژ بە هەچچەهەچە و بارەبەرییەوە / شەستەرەهێڵە لێزمە و باران و تەڕییەوە «پیرەمێرد»
لاهیە
عاریە، ئەندامی بەدەڵ، بۆ ددانی دەسکرد و قژە سەری ناعەسڵی دەیڵێن
لوهین
ڕێگا لە ژێر زەمینەوە
لەهیستۆک
کەسێ کە لە هەڵپەڕکیا زۆر شارەزایە
گەمە کەری کارامە
بووکەڵەی مناڵ
ماهینانێ
ڕکەی ئەسپ غاردان، گرێوە غار