تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هۆر
خۆر، ڕۆژی لە عاسمان
هەر، پێکەوە، تەنیا دەگەڵ دوو دەگوترێ: هۆردوو، واتا: دوو پێکەوە
هل، بەرە و بڵند بوون، هەڵدانەوە: ڕۆژێ جە ناکاو جە سوب سەحەردا / پەنجەرەی ئەیوان مەشریقیش هۆردا / هەوادا پەردەی ڕووی سەفحەی جەبین / خێزیا واوەیلای گرۆی موزنیبین «مەولەوی»
پێ، وێ، ئایسان: هۆر گرتای
عەور، هەور
هۆرا
لەخۆیدا، زاتەن
هۆراسان
خاوەر، ڕۆژهەڵات، لایێ کە خۆری لێوەتێ، وادیارە خۆرراسان هەر بە مانا ڕۆژهەڵاتە
ترساو، ترس لە دڵ
وەڕەز، جاڕز
هۆربەشان
تاوهەڵات، دەمی تاوکەوتن
هۆرتمە
دەربیجە، درگای بچوک لە خانوی لادێ بۆ لێ ڕوانین
هۆرتەوبەرە
داب، دام و دەستوور
داهات و خەرج: هێشتا دە هۆرتەوبەرەی خۆم ناگەم
هۆردا
وردا، ڤردا
ڤێدا
بەرەژووری برد
هۆردادیانەوە
بەرەوباڵا بردن، بۆ پەنجەرە و پەردەی دەڵێن
هۆردادیاوە
بەرەوباڵا چوو، هەڵدرایەوە: پەردەی سیاماڵ هۆردادیاوە / چون مانگ نە گۆشەی ئەبری سیاوە «مەولەوی»
هۆردان
بۆ باڵا بردن
بەرپاکردنی چادر