تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هات
ئاما، گەیشتەبەرەوە، ها
بەخت، تالح
ساڵی زۆر بە حاسڵ: ئەو ساڵ ساڵەکەی هاتە
پاشگری کۆ: میوەهات
خەبەرت، ئاگات: هات نیە، هات لێ نیە
هات هات
قسەدا کەوتن بە هاتنی کەسێ یا کۆمەڵێ و بە درۆ دەرچوون: بوو بە هات هاتی ڕۆمێ
هات و نەهات
خۆوبەخت، هات و بات
هات و هەو
گوڕەگوڕی سواران لە تەقڵەبازی
دڵ بەیەکا هاتن
شێوانی دڵ، هێڵنج دان، دڵ شێوان
دڵ هاتنەیەکا
دڵ تێکەڵاتن
دەست هاتن
بوزخواردن، بۆلوان
دەم بەیەکا هاتن
قسە جوونەوە، قسەباش بۆ نەهاتن
دەم پێکا هاتن
دەم بەیەکا هاتن
فاڵ هاتن
یەکسمی مێچکە کە ئارەزووی گانی پەیدا دەبێ
فەرامۆشی هاتن
لەبیر چوونەوەی خەم و مەینەت
لێک هاتن
بۆ نزیکی یەکتر شیان: مەخمەر و کۆنەدەوار لێک نەدەهات «هەژار»
پێک هاتن
سواری یەکتر بوونی دو حەیوانی نێر