تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەرقیانەوە
لە خۆشیاندا چیڕ بوونەوە
زەقنەبووت
زەقنە، وشەیەکی جوێناوییە وەک ژەهر مار
زەڕنەقووتە
قامکی قوونێ، تلیا ناڤێ
زڕنەقووتە، سوورەساقە
ساخ کردنەوە
ڕۆشن کردنەوەی شتی نەزانراو
سارد بوونەوە
چایگ بوونی شتی داغ
برێتی لە ناهومێدبوون لە کار
برێتی لە مردن
سارد کردنەوە
شتی گەرم سارد کردن
برێتی لە کوشتن: بە گوللە ساری کردەوە
ناهومێدکردن
ساغ بوونەوە
بە ئاکام گەیشتنی کارێ
چابوونەوە لە نەخۆشی
تاواندنەوەی ماڵی بازرگانی
ساوینەوە
ورد کردن و کردنەتۆز
هێنان و بردن لە ئاودا بە نهیم: لە کەشک ساوینەوە ئازایە، کەشک بساوە
ستاندنەوە
وەدەست خستنەوەی قەرز یان تۆڵە