تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جوتنەوە
برێتی لە چەندپاتەکردنەوەی قسە
جوونەوە
دیسان جاوین
برێتی لە زۆر گوتنەوەی قسەیەک
جووڵانەوە
بزوتن، جووڵان
جوێ بوونەوە
لێک هەڵبڕان، دوور کەوتنەوە
ماڵ بەشکردنی برایان یان شەریکان
جوێ کردنەوە
جیاوازکردن، هەڵاواردن
جێ بوونەوە
لە جێگەدا حەوانەوە: لەم ژورە جێم دەبێتەوە
جەهەننەم داشی
شتێکە وەک بەرد حەکیمی چاوان ناو پیلوی پێ دەکرێنن
جەژنەفەقیرە
جێژنێکی جوولەکانە ئەبێ نانی کۆنی تێدا بخۆن
جەژنەپیرۆزە
جەژنەچەقالە
جێژنێکی جوولەکانە کە چوالە بادام و تۆی تیا دەتروکێنن
حانەحەپەشێ
شەڕە چەقە، دەم لە دەمی یەکترنان
حاواندنەوە
سەرپەرشتی کردن
پەنادان
بێدەنگ کردنی منداڵی گریاو