تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەقیان
فڕینی چاو، پەڕینی پیلوی چاو
نەقیزە
دارێ کە نووکێکی ئاسنی تیژی دەسەرگیراوە گاو کەری پێ لێ دەخوڕن
نەقیزەدان
نەقیزە لە حەیواندان بۆ ئاژۆتن
نەقین
پەڕینی پەلکی چاو، چاو فڕیان
نەقەب
شیوەڵە، دەڕەی تەنگەبەر
نەغمە
لەو گوندانەی کوردستانە کە بەعسی کاولیان کرد
نەلامەت
بێ فەڕ، نەحلەتی
نەلێ
ڕەگەڵ نەخراو، وەر نەگیرا و لە کۆمەڵی زەماوەن و کێ بەرکێدا
نەبیژێ، قسەنەکات
نەلێ یە
بێ ئیحتوبار، بەهیچ حەساو نەکراو
نەلەڤهاتی
پێک نەهاتوو
نەشیاو بۆ یەکتر
نەما
لەبەین چوو، فەوتا
ئیتر نە
نەمام کردن
برێتی لە کەسێ دەناو لای دیوار خستن و کوشتنی: خان کاورایەکی نەمام کرد