تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرپەنە
قایمەمێو، داری ترێ کە داری وەبەردراوە
سەرژنانە
پیاوێ کە کرداری ژنانە دەکا
سەرکارانە
باجێ کە ڕایەت دەیدا بە سەرکار
سەرکەنە
گوریسی دابەستنی سەر عەڕەبانە بۆ کڵۆش کێشان
سەفاخانە
ناوچەیەکە لە کوردستان
سەنتەنە
دەبدەیە، شکۆ و جەلال
ناوە بۆ ژنان
سەهۆڵخانە
جێگەیەک کە سەهۆڵی تێدا هەڵدەگرن بۆ هاوین
سەڕسەڕخانە
برێتی لە خانووی زۆر سارد
شابانە
گیایەک
شادانە
گیایەکە