تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەستەخانە
نەخۆشخانە: لە دەوری خەستەخانەی عیشقی ئەو سەوزەی کەواشینە/لەسەر هەر خەستەیێ یا خوێندنی یاسینە، یا شینە «مەحوی»
خەنە
کەن، پێکەنین، خەنین
گیای ڕەنگی دەست و پێ و سەری ژنان
خەڵتانە
گیای ددان ئاژن، گیایەکە لاسک ناسک وشکی دەکەن بۆ ددان ئاژنین
خەڵوەتخانە
جێگەی چلەکێشانی پیر
دارتاشخانە
دووکانی نەجاری
دارەشکێنە
دەرمانێکە بۆ بڕین
دان چوونە کڵێڵە
ددان بەسەریەکدا نووسان و زار هەڵنەپچڕان
دانگانە
بەهرەی دانگێک لە مڵک
دانە
دانک، دەنک، دەندک
هاوکاری ژمارە، عەدەد: یەک دانە، دوو دانە
ئاسنی لغاو کە دەچێتە ناو زاری یەکسمەوە
تەختەی لای ژوورووی مەرەزە
ددانە و گڕنی گڕنیایەتی مشار و هەڕە
شەی تەون
دەرمانی ڕەنگ بۆ ڕەنگ کردنی بەران
تانەی چاو
بەردێکی بەنرخە