تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوڵامانە
کاکۆڵ لە تەپڵەسەری لاوان
خوێن کردنە کاسەوە
برێتی لە جزیادان و زۆر بۆهێنان
خڕکەڵانە
چکۆڵەی گرۆڤەر، خرتەڵ
خڕیلانە
چکۆڵەی گرۆڤەر
خۆشخانە
دەباغخانە، هەڵاڵخانە، ئەو شوێنەی چەرمی تێدا خۆش دەکەن
خۆشەخانە
خۆشگە، دەباغخانە
خۆمانەخۆمانە
کەین و بەین، پێکهاتنی بە نهێنی لەسەر کارێک
خێرات خانە
هەژارخانە، جێ بەخێوکردنی پەک کەوتان
خێوانە
بەرکوت، گەنمێ کە بەر لە هەڕەتی دروێنە دەیدرون و گێرە دەکرێ بۆ خواردن
خەتەنە
سوننەت، کێربڕینی منداڵ
خەرمان سوورانە
بانگێشتن بەهۆی سووربوونی خەرمانەوە
خەرمان لۆخانە
شیرنی خەرمان سووربوون