تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەمانە
ئەم نزیکانە، یانە، ئەڤانە: ئەمانە چیان لەمن دەوێ؟
ئەموستانە
قوچەکە، ئەنگوستیلەی دروومان
ئەنتیکەخانە
خانوی کەل و پەلی زۆر لە مێژینەی تێدا هەڵدەگیرێ، مووزە
ئەنجێنە
ئەنجینە
ناوی گۆندێکەلای بانە
ئەنە
هەوێ، هەڤی، هەوە، هەوو: دوو ژنی مێردێک ئەنەی یەکترن
بابوونە
گوڵە بابوونە، گیایەکە سەرە بەهاران دەردێ و گوڵێکی سپی دەکا
بارانە
باران لە هەورەوە
ئەو باجەی باجگر بۆ هەر بارێک دەیسێنێ
بارخانە
ئەو بارانەی کەل و پەلی بازرگانین: بار و بارخانەیەکی زۆر هات
باری لەسەریەک هەڵچناو: هەمووم لە عەنباردا لە بارخانە داوە
وەختی تووتن فرۆشتن: قەرزەکەت لە بارخانەی تووتن دەدەمەوە
باروبارخانە
کەل پەلی پارچە و شتی تر کە بە کاروان دێت
بە هێما بۆ کەفەڵی گەورەی ژنانی دەڵێن: عەجەب باروبارخانەیەکی هەیە
بارگەوبنە
کەل و پەل و ئەسپاوی سەفەر