تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەڕانەوە
هاتنەوە
پیر بوون: پیاوێکە گەڕاوەتەوە
جۆرێ هەڵپەڕکێ
گەڕێنەک
گێژاوی گۆمی کووڕ
گەینەوە
گەیشتنە ئەو شوێنەی کە لێوە ڕۆیشتوون
گێشتنە کەسێ کە لە ڕێدا پێش کەوتوە
سەر بە یەکەوە نانی لارەوەکراو
یادکردنەوە
وەبیرهاتنەوەی نادیار
یەق خواردنەوە
گەڕانەوەی ئاوی ڕاوەستاو: ئاوەکە یەقی خواردۆتەوە لەبەری ناڕوا
ئابدارخانە
ژووری چا لێنان و قاوە ساز کردن بۆ دیوەخان
باروبنەی تایبەتی پیاوی گەورە لە سەفەردا
ئابونە
پارەی ڕۆژنامە و گۆڤارێک لە پێشدا دان و لەسەریەک وەرگرتنی
ئاتەشخانە
تەندوورەی سەماوەر، پەنگردانێ سەماوەری چای چێ کرنێ
ئاردەینە
داهێنراو، داهاتوو، ژ نوو هاتی، نوو چێ بوویی
ئاسانە
سەردەرانە، ژێڕدەرانە
بریەتیە لە بەرماڵی گەورە ماڵان: من شەوێ ناڵەم جۆش ئاوەردەبۆ/سەگی ئاسانەت بیدار کەردەبۆ «مەولەوی»
ئاسمانە
میچی بەرز
مەڵاشووی زار، ئاسمانەی دەم
ئاشانە
دەیەکی مزاش کەبەشی خاوەن ئاشە و ئاشەوان دەداتێ
ئاشپەزخانە
مووبەق، کارخانە، متبەخ، جێگەی شیولێنان
ئاغزوونە
ئاڵقەی ددانەداری کانزا کە زمانەی تێدایە و بۆ داخستنی قایشی پشت و کەوش و بەرەزین و... بەکار دەهێنرێ
ئامێنە
هاتووەبۆ ژن
ئانە
هۆوە، ئەوە، هێمای دوور
پاشگری بە واتا شیاو: پیاوانە، ژنانە، شیاوی پیاوان، شیاوی ژنان
پووڵێکی هیندستانە
دایک
ئاورخانە
ئاگرگەی پیرۆزی زەڕدەشتیان