تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوژاننەوە
تەمراندنی ئاگر
گوژانەوە
تەمرانی ئاگر، دامردنی ئاگر
سەر بڕین
گوێ زرینگانەوە
دەنگ لە گوێ هاتن: کە گوێم زرینگایەوە وا دەنگی زەنگی وشتری لەیلە / ئەوا لەو لایشەوە مەجنوونە دەگری شیوەنە ئەمشەو «پیرەمێرد»
گڕنەوت
جەنگەی سوار بوونی پشیلەی نێر لە مێ
گڤزۆنەک
گیایەکی دەشتەکیە
گۆبردنەوە
سەرکەوتن لە کاشۆ بازیدا
برێتی لە پێش کەوتن لە هەواڵان
گۆزانەوە
لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێ چوون
گۆڕاننەوە
شتێ لە بەرانبەر شتێکا دان
گۆڕانەوە
درانی شتێ لە بەرانبەر شتێکا