تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پینەکردن
بریتی لە داپۆشینی هەڵە و عەیب
پارچە بەسەرداگرتنی دڕاو
پێداهاتنەوە
دووپاتە کردنی هاتوچوو بە شوێنێکا
دووبارە خوێندنەوە
پێچ خواردنەوە
گەڕانەوە
لە ڕێگەیەک لادان بۆ لایەکیتر
پێچاندنەوە
لولدان، وەک لولدانی سفرە و کاغەز
پێچدانەوە
گەڕانەوە، وەسووڕان: ئای خۆزگە ببایە جێگە بۆ سانەوەیەک / لەم ڕێگە دوور و سووڕ و پێچ دانەوەیەک «خەیامی هەژار»
پێک هێنەر
کارچێ کەر
پەستاندنەوە
پەستان، بۆ پەنیر ئاخنینەوەی دەڵێن
پەنگ خواردنەوە
ڕاوەستان و کسانەوەی ئاو