تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاکرانەوە
زۆر چوون بۆ شوێنێ: پای کراوەتەوە هەموو ڕۆژ سەرمان لێ دەدا
پاکردنەوە
خاوێن کردنەوە، تەمیس کردن
هێنانی کەسێ بۆ شوێنێ کە لە پێشدا نە دەهات: من پام کردەوە ئەنیە نە ئەهات
پاڵدانەوە
ئیستراحەت کردن
پشت بە پاڵپشتەوە دان
پرسینەوە
بەسەر کردنەوە
سەرحیساب بوون
پشت دانەوە
ئارخەیان و بێخەم بوون بڕۆ پشتی خۆتی لێ بدەوە و مەترسە
پشت ساردبوونەوە
نا هۆمێد بوون لە کار
پوکانەوە
پوچانەوە، کەم کردن و چرچ هەڵگەڕان
پچووک بوونەوە
پچووک کردنەوە
لە زلی کەم کردنی شتێ یا کەسێ
پچڕاندنەوە
دوبارە پساندن
دڕاندنی بەرگی دژ لە شەڕدا
پچڕانەوە
دوبارە پسان بەندی گەردن بەندەکەم دوبارە پچڕایەوە
پچڕینەوە
دوورکەوتن کاکەم لە ئێمە پچڕیوەتەوە هاتوچومان ناکا
لە شەڕدا بەرگی یەکتر بە چنگ دڕاندن