تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵبەزینەوە
وەزەوی کەوتن و بڵند بوونەوە: بەردە کە هەڵبەزیەوە وە من کەوت
هەڵدانەوە
بەرەو ژوور بردن: پەنجەرەکە هەڵدەوە، پەردەی هەڵداوە
شین بوونەوە دوای بڕین
گەڕانەوەی نەخۆشی
پەشیمان بوونەوە بۆ شتێ: سەر لە نوێ هەڵی داوەتەوە و ماڵەکەی دەوێتەوە
هەڵقەندنەوە
دیسان هەڵقەندن
بە بنەوە دەر هێنانی گیا و ڕوەک لە زەوی: ئەوڕ و هەرەوەزی چەوەندەر هەڵقەندنەوەیە
هەڵوەزانەوە
هەلبەزینەوە
هەڵکوتانەسەر
پەلامار بۆ بردن، هەڵکردنەسەر
هەڵگرتنەوە
پەرژ و بڵاو کۆ کردنەوە
سزا وەرگرتن: ئەوا هەڵمات گرتەوە
قبوڵ کردنەوەی بێچوو لە لایەن دایکی نەبانەوە: بێچوەکەی هەڵگرتوە
سڕینەوەی نوسراو: ئەم دوو کەلیمەی لێ هەڵگرەوە
چنینەوەی گەوی بەر بووگ لە کردا: گۆرە و یەکەم دوو گەوی بەر ببوو هەڵم گرتەوە