تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێداهاتنەوە
دووپاتە کردنی هاتوچوو بە شوێنێکا
دووبارە خوێندنەوە
پێچ خواردنەوە
گەڕانەوە
لە ڕێگەیەک لادان بۆ لایەکیتر
پێچاندنەوە
لولدان، وەک لولدانی سفرە و کاغەز
پێچدانەوە
گەڕانەوە، وەسووڕان: ئای خۆزگە ببایە جێگە بۆ سانەوەیەک / لەم ڕێگە دوور و سووڕ و پێچ دانەوەیەک «خەیامی هەژار»
پەستاندنەوە
پەستان، بۆ پەنیر ئاخنینەوەی دەڵێن
پەنگ خواردنەوە
ڕاوەستان و کسانەوەی ئاو
پەڕاندنەوە
لە ئاو دەرباز کردن
برێتی لە لە بەڵا ڕزگار کردن: پەڕاندوتمەوە
پەڕینەوە
لە ئاو یا لە خەیابان چوونە ئەوبەر