تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەقاندنەوە
بەبێژنگ وکەودا کردنی دەغڵ بۆ بەردو قەسەڵ لێ گرتن
تەقینەوە
دوبارە ترەکیان
برێتی لەبڵاو بونەوەی خەبەر وباس
تەنینەوە
داگری، داگرتن، گیرۆیی: ئەو ئاهۆیە لە تەنینەوە دایە
تەواسیانەوە
دڵساردبون
تەڕبوونەوە
حەیوان کەلە کا خواردن ڕزگار دەبێ وگیاشین دەخوا
برێتی لەو کەسانەی بەپیری ژن دێنن یا شو دەکەن
تەکانەوە
لێ دورکەوتنەوە، دورەپەرێزی کردن
تەڵەنانەوە
داودانان
برێتی لە گزی کردن بۆ فریودان: گەردون لە گەڕە و هەزار تەڵەی ناوەتەوە
جاونانەوە
ڕایەڵکردنی داوی چرێشاوی بووزو
برێتی لە هاتوچۆکردنی زۆر و بەلەز
جاوینەوە
دوبارە جاوین، دیسانەوە جوون
برێتی لە چەندپاتەکردنەوەی قسە
ددان بەسەر شتێ ڕقدا هێنان: ئەسپەکە لغاوەکەی دەجاوێتەوە
جوتنەوە
برێتی لە چەندپاتەکردنەوەی قسە
جوونەوە
دیسان جاوین
برێتی لە زۆر گوتنەوەی قسەیەک
جووڵانەوە
بزوتن، جووڵان
جوێ بوونەوە
لێک هەڵبڕان، دوور کەوتنەوە
ماڵ بەشکردنی برایان یان شەریکان
جوێ کردنەوە
جیاوازکردن، هەڵاواردن