تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڕبوونەوە
هەڵکەندراوی گڵ تێکراو، واڵای ووبارە تێکراو جاڵی بەر دەرکەکە پڕبۆتەوە
پۆشتە کردنەوە
بەرگی کۆن بە تازە گۆڕینەوە
برێتی لە ساز و بێ نیاز کردنی کەسێک
پیاهاتنەوە
دیسان خوێندنەوەی دەرس و کتێب
پیت دانەوە
خێردانەوە، بەهردەری: ماینەکەم پیتی دایەوە
پێداهاتنەوە
دووپاتە کردنی هاتوچوو بە شوێنێکا
دووبارە خوێندنەوە
پێچ خواردنەوە
گەڕانەوە
لە ڕێگەیەک لادان بۆ لایەکیتر
پێچاندنەوە
لولدان، وەک لولدانی سفرە و کاغەز
پێچدانەوە
گەڕانەوە، وەسووڕان: ئای خۆزگە ببایە جێگە بۆ سانەوەیەک / لەم ڕێگە دوور و سووڕ و پێچ دانەوەیەک «خەیامی هەژار»