تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانیشە
ڕۆنێ، دانیش
دانەزانین
تێگەیاندنی خەڵک بۆ فەرمان و کارێ
داپەڕژنین
هەڵ پەرتاوتن، هەڵپاچینی لک و پۆپی دار
داچنین
ڕێز کردنی شت بە تەنیشت یەکەوە بەڕێک و پێکی، لەسەریەک هەڵچنین: دەوری و قاپەکان لەسەر سفرە داچنە، کتێبەکان لەسەر ڕفە داچنە
داڕنین
ڕووتەوە کردن: جلی لەبەر خۆی داڕنی، هێشووی ترێکەی داڕنیوە، گەڵای لێ داڕنە
داژەنین
داژەندن
لەبەریەک هەڵوەشاندنی کەل و پەلی وەک سەعات و چەک