تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نۆکەحۆلە
نۆکی درشت
نۆکەراتی
خوڵامی، خزمەتکاری
نۆکەسپی
جۆرێ نۆک کە دەکرێتە لەبلەبی
نۆکەشوانە
نۆکەکێویلە کە ڕەنگی ڕەشە
نۆکەن
شەقەجۆگەی زل بۆ تێکەڵاو کردنەوەی ئاوی دو سەرچاوەی لێک دوور
نۆکەڕەشکە
جۆرێ نۆک کە ڕەنگی ڕەشە
بەرچنۆکە
بەرچنی چکۆڵە
تنۆکە
دەرپێی زۆر کن وکورت، دەرپێی لەقنگ هاڵاو
دڵۆپ، تنۆک
تەونۆکە
تەونی جاڵ جاڵوکە، تاری کاکڵەموشان
خرپنۆکە
چکۆڵەی قەڵەوی جوانکیلە: مناڵێکی خرپنۆکەیە
دان دانۆکە
گیایەکە
دووکانۆکە
دووکانی بچکۆلە
شەیتانۆکە
گیاندارێکی پچووکی نەرم و شلو ولە لە ناو قاپێلکێ سەدەفیندا بەهاران پاش باران دەژیتەوە
قاپیلکی ئەو گیاندارە
قاقلەجنۆکە
شەیتانۆکەی وشک
هێلکەشەیتانۆکە
پانپانۆکە
خۆ بەیەکتر ڕەحەت کردنی ژنان
کنگەجنۆکە
برێتی لە جێگای زۆر تەنگ و تەسک