تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاقلانچکە
گیایەکی ڕەوانە و گەڵای ددانەدارە
پاقلینچکانە
گیایەکە لە پرپرە دەکا
پاڵانچە
مایچەی تەنیشت مۆغەرەی پشت
قسڵ و بەردێ کە لێواری جۆگەی پێ دادەبەستن
تیسکە خوری هەڵنەپاچراو بە پشتی بەرانەوە بۆ جوانی
پژنچە
قاشاق، ڕنەکی یەکسم ماڵین
پەنچک
قرتماغەی برین، پەترۆ، پەترۆخە
پاژ، پارچە: پەنچکە نانێکم دەیە
پەینچی
توونەوان، ئاگرکەری گەرماو، تونچی
چونچە
مەنجەڵی چکۆڵە
چینچک
باپشکێو، سینچکەسڵاوە
قونەڵتس
کەموکە
نەرمەی گوێ
زیپکە لە پێست
پارچەگۆشتێکی پچوک
کاروانچی
کەسێ کە دەگەڵ قافڵەیە
کرینچک
پەرچووکەی لەسەر هەنی قرتاو، قشت