تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەنمۆک
گوڵە پێغەمبەرە، شامی، گوڵە گەنم، زوڕات، سەرداری
گیا دۆکڵیوێکە
گەنمەبەهاروو
تۆمە گەنمێکە لە بەهاردا دەچێنرێ، بەهاروو
گەنمەحۆلە
جۆرێ گەنمی دەنک درشتە
گەنمەزەردە
جۆرێ تۆمی گەنم
گەنمەقەندەهاری
جۆرێ گەنم
گەنمەپێغەمبەرانە
گەنمەپێغەمبەرە
کەنمۆک
گەنمەکوێستانی
جۆرێ گەنم
خانم
وشەی ڕێز بۆ ژن
ئەی گەورەی من!
داخی داخانم
زۆر بەداخەوە، حەیف و مخابن: ئێمە وتمان ئێوە ساداتن مەعاشتان نابڕن/ داخی داخانم جەباری لە ئێوەشیان بڕی، «شێخ ڕەزا»
داخی گرانم
داخی داخانم
دۆنم
پێوانەیەکی زەمینە . لە تورکیا 1000متر و لە عێراق 2500میتری چوار گۆشەیە
ناتانم
لە توانام بە دەرە
نەزانم کار
زانای خۆ گێڵ کەر
نەزانم کاری
خۆ بە نەزان ناساندنی ئاگەدار
نەگەنم نەجۆ
دەغڵێکە. بە ڕەنگ گەنم و بە بیچم جۆیە و دەکرێتە نان
وەبزانم
بە بیری من
پەنم
ماسان، ئەستوری ئەندام، هەڵماسان