تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تروکاندن
لێک نان وکردنەوەی پێلوی چاو
شکاندنی دەنگ بەدەندوک وددان
تێکوڵ شکاندنی هێلکە لەلایەن جوچکەوە
بەدەندوک هێلکەشکاندنی مریشک
تلاندنەوە
تماندن
داهێنان، خوارەوەکردن
توندبوون
تووڕەبوون: پیسم لێ توندبوو
توندبوونەوە
ڕەق بونەوەی شل، لەدوای شلی خۆگرتنەوە
توندوتیژ
بەزاکوون، گوناه نەبەخش
توندە
چێشتی بەرامبەری شلە: توندە ساوارم خوارد
تووراندن
فیڕاندن، زگچوونی ماڵات: ئەم گوێلکەی ئەتوڕێنێ
تڕاندن
برێتی لە پرزە بڕین وتەمێ کردن