تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەربەند
چەند وشەیەک کە سەرەتای گۆرانییە
بەستەی دوای مقام و لاوک
گوتنێ لە گورانیدا کە لە پاش چەند شێعرێک دەگەڕێنەوە سەری
سەردەستە
سەرپۆشی دەفری پچوک، قەپاخ
سەربەگۆبەند
مرۆی ماکی دنەدانی خەڵک
سەروبەند
چاخ، دەم، تاف: لەو سەروبەندەدا جوان بووم
سەعەند
سەحەند
سەلبەند
ڕێگەی بەردتێ گیراو
شاگول بەند
بێن خۆشکە، بۆخۆشکە، گیایەکە
شەشبەند
گای نۆساڵە
شەقەبەند
نوشتەی سەرێشەی نیوەیی
ڕەخت و ئەسپاپی زین
شەمەند
زەق و قیتی جوان و لەبەر چاو: مەمکی تورت و گرد و شەمەندن