تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جیراندن
دەنگ لێهاتنی تەختەی لێکدراو یان دەرگای شەق و شڕ
جەبەرە نواندن
مەلەی چۆلەکە لە ئاوا کە نیشانەی هاتنی سەرمای توندە
جەحەندەم
دۆژە، دۆژەهــ، جەهەننەم، دۆزەق
جەمداندن
بوونە سەهۆڵ
جەندرمە
پۆلیسی تورکان
جەندک
جانتای چکۆڵە
جەندەرە
دەق، دەقاق، کەتیرە لە قوماشدان
جەنیقاندن
ماندووکردنی نیچیر و لەغار وەستاندنی
جەوەندە
توورەکەی چەرمین بۆ ئاو تێدا هەڵگرتن
حاواندنەوە
سەرپەرشتی کردن
پەنادان
بێدەنگ کردنی منداڵی گریاو
حندرحۆ
سیسۆ، جێجڵقانە، هیلاهۆپ
حیندرحۆ
حندرحۆ، سیسۆ، جێ جڵقانە