تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاواڵ منداڵ
کیسەیەکی پڕ لە ئاوی مناڵدان کە دوای مناڵ لە سکی زەیستان دەر دەچێ، جفت
ئەسپیندار
سپیدار، سپیندار، دارێکی بێ بەری تێکوڵ سپی بۆ دارەڕاو سنعات دەکار دێ
ئەندازیار
زانای ئەندازەگرتن، موهەندیس
ئەندازەگر
پێوەر، لەگەزدەر
ئەندام
ئەنام، لەش، ئازای لەش
هاوبەش لە کۆمەڵێکدا
ئەندامەتی
هاوبەشی لە کۆمەڵێکی هاومەبەست و هاودۆزدا
بارەنداز
جێگەی خستنی بار
بۆندار
خاوەنی بۆنی خۆش
بێلندان
جەژنێکی خاچ پەرستانە
بەقونداخستن
بەقنگا خستن
بەندان
بەنان: ڕێبەندان
تێ هەڵسوونی بە کۆمەڵ: خەنەبەندان