تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زنجیرە
بەڕێز و یەک بەتەنیشت یەکەوە: زنجیرە کێو
زبری و لەلەی کەناری پارەی لە سکە دراو: ئەم لیرەیە سواوە زنجیرەی نەماوە
زنجیرەدان
بەتەنیشت یەکەوە ڕێز بوون
زنجەڵە
ئامرازێکی کەوانی بۆ ماڵوو دەگەڵ ماڵوکێش لێک بدرێ
زەرهەنجیر
جۆرێ هەنجیر
زەنجەفیل
بنەگیایەکی بۆری تیژە لە لاوە دەهێنرێ
سانجن
قوڵنج، دەردی ناوشان
سندان، دەردێکە یەکسم دەکوژێ
سانجۆر
جۆرێ زگ ئێشە
سرنجک
بەسەر هاتێ لە خەودا کە پشوو لە نوستوو دەبرێ، مۆتە، مۆتەکە
سرنجیانە
ناوی گوندێکە لە لای سنە
سنجاخ
دەرزیلەی زەنبەر کە لە پێسیر یان لە پرچ دەدرێ