تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەنجینەوان
خەزێنەدار
ئامانج
نیشانە، کێلک، ئەو شتەی بۆ تیر هاوێشتن دەبەرچاو دەگیرێ
دۆز، مەرام، مەبەست لە ژیانا
خزم وکەس و کار
ئاڵەتانج
هەڵەتانج، جۆرێک مراوی کێوی سەر بە کڵاوەیە
ئینج
بەشێک لە دوازدە بەشی پێ
برنج
دانەوێڵەیەکی سپی و بژیوە، ڕووتەوەبووی چەڵتووکە، لە مەرەزە بەرهەم دێت
کانزایەکە تێکەڵاوی مس و ڕۆح
بەزرەونج
گیایەکی زۆر بۆن خۆشە
تانج
کڵاوی قوچ
کڵاوی پاشایان
ترنج
میوەیەکە لەتیرەی نارنج وپڕتەقاڵ، کەبات
تونج
برنج، برنجە، کانزایەکە زەرد
توولنج
جینچک، تروشکان، هەڵتوتەکان
تیمانج
تیماج، جۆرێ پێستەی تەنک
برشتی باریک لەچەرم
تێرنج
پەراوێزی بەرگ وشمەک، کەنارەی جبە وکراس