تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارمانجانێ
نیشانە داکردن، کێبەرکێ لە تفەنگ و تیرهاوێژیدا، ئەزموونی ئەنگێوەیی
ئاسنجاو
قاب و قاچاغی مسین، دەفر و بەرووشی لە مس چێکری
ئاکنجی
نیشتەجێ لە کۆنەوە، ڕەعیەتی قەدیمی
ئینجار
کەواتا، کەوابو
ئینجە
دەگەڵ فینجەی دەڵێن: فیز و خۆ بەزل زانین: کاور''یەکی بەئینجەو فینجەیە
ئەسکنجە
جوجکە سمت، جومگەی نێوان ڕان و پشت
ئەسکەنجەبین
شەربەتی سرکە و هەنگوین
ئەشکنجە
جەڕ و مەنگەنە، ماوش، ئەشکەڵە
گیرەی دارتاش و ئاسنگەران بۆ قایم ڕاگرتنی تەختە یا ئاسن لە بڕین بڕبەندا لێداندا
ئازار و جزیا
ئەنجا
ئەم جار، ئەم دەحفەیە، ئەم جا، ئەم دەحە