تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەڵ ناو
بری ناو، سفەت لە ڕێزماندا
ناو
ناڤ، نام، درۆشمی ناسینی هەر شتێ
دوڕ، مەیان
نا، وشەی قبووڵ نەکردن و حاشا: چویە شار؟ ناو
دەنک، کاکڵ: ئەم گوێزە ناوی تیا نەبوو، شەڵانی خۆی خۆشە و ناوەکەشی خۆشە
هەر چی لەژێر تێکوڵەوەیە
وشەی دنە، هانە: ناو تێدان
دۆڵاش، نای ئاسیاو
مەڵبەند: خەڵکی ئەم ناوەیە
ناخندراوی دوڕشتێ: کەواکەت ناوی تیا نیە
ماوە، مەودا: ناو ئێرە و شار دو سەحاتەڕییە
کات، دەم، جار: ناو بە ناو دێت
تەقین، تار بوون
مام ناونجی
بەینی زل و پچووک، بەنی زۆر و کەم
ناواخن
شتێ کە ئەخرێتە دوڕ شتێکی ترەوە: ناواخنی سەرین تووکە
ناوبانگ
دەنگ و ناو
ناوبردن
ناڤ برن، باس کردن
برێتی لە خراپە گوتنی پاش ملە، غەیبەت کردن
ناودیاری کردن بۆ کارێ
ناوبرۆ
دوڕ هەردوبرۆ
ناوبرێشک
نان برێشک
ناوبوێر
لە بیر چوون یان لە بیر خۆ بردنی ناوی کەسێ یا کەسانێ کە بە ناو بانگ دەکرێن: ناوی هەموانی گوت قەت ناو بوێری نەکرد