تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆدانان
خۆبەکوشتدان، خۆبەکوشتندان
بڕیار لەسەرخۆدان: خۆم داناوە بچمە سەری
خۆشنان
نانبدە، دڵاوا، سەغاوەت
خەنان
پشکوتوو، بشکفتی
داقنان
پلۆخان
دان پیانان
ڕاستی گوتن، دەربڕینی جوابی ڕاست
بەشت زانین، نرخ بۆ دانان: کاورا دان بە منا ناهێنێ
دانان
نانە سەر زەوی
دۆڕاندن لە قومار
نووسینی کتێب: مەلا کتێبێکی داناوە
دواپێ هێنان
خەلاس کردن، هیچ نەهێشتنەوە
دونان
کەسێ کە هەقیەتی دوو جار لە تۆپ بدا لە گەمەی تۆپەڕاکردێندا