تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نامە
ناما، دەغیلە
دەی، وشە دنەدان: نامەڕا کەن بگەنێ
قاقەزی نوسراو بۆ بەڕێکردن
دەنگ و باسی نوسراو لە کتێبدا: ڕۆستەمنامە
ئێمە داماننا: سەرنامەیی نامە نامە ئەڵلا «خانی»
ناو، نام
گۆڤان نامە
بەڵگەی نوسراوی کارکراو
نامەحرەم
پێچەوانی مەحرەم
نامەخوا
وشەی سەیرمان: نامەخوا سەیرە
وشەیەکە بۆ خۆشەویستی دەڵێن کە لە چاو نەچێ: نامەخوا گەورەبوە
پەنامەکی
بە نهینی، بە دزیەوە
ڕۆژنامەنووس
کەسێ ڕۆزنامە دەنووسێ
ڕۆژنامەچی
کەسێ کار لە ڕۆزنامەدا دەکا
باسنامە
کتێبی چیرۆکان، داستانی نووسراو
باوەڕنامە
پسولەی گەوایی خوێندن، گەواهینامە
بڕوانامە
باوەرنامە
جوابنامە
قاقەزی جوابدانەوە
خوازنامە
بە نامە داواکردنی کارێک
سەرنامە
دەست پێکی نوسین
پێناس
قەرارنامە
نوسینی ئەوشتەی کە دویان چەندکەس لەسەری پێک هاتون
نەورۆزنامە
بەیتێ کە بۆ نەورۆز گوترابێ
وەسیەتنامە
ڕاسپێری و قەوینتی بە نووسراوی
پرسنامە
قاقەزی پرسیاران کە ئەبێ پڕ کرێتەوە
ڕاگیرنامە
پسولەی بردنە زیندان