تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەندوونە
مەدوونە، خاکەنازی سۆپە
مەندۆل
فەنەری سەعات، باندۆڵ
مەندۆڵە
گۆی زێڕی وەک گوڵینگە
پارچەیەکی جوانە بۆ بەرگی ژنان
مەندی
داوەستان و نەجووڵانی ئاو
سەنگینی و لەسەر خۆیی
هۆزێکی کوردە لە کوردستان
مەندە
ناوی پیاوان
باقی ماو: پەسمەندەم ئەوەندەیە
مەندەبوور
بێ بزاو وەک لاشە
زەلامی زەڕاتاڵ
مەندەر
دوشە کۆڵە
مەندەلی
جۆرێ ترێ
ناوی شارێکی کوردنشینە
مەندەنە
هەر چی کە هەر بمێنێ، وەک شوێنە واری کەونارا