تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مۆلاقە
ئەسپابێکی جۆڵایە
مۆللا
دەرسی دین خوێندوو، مەلا
مۆلک
کرمی هەرەدرێژەی ناوزگ
مۆلەق
دەر پەڕیوی زەق بێ جوولە: چاوی بە مۆلەق وەستا
مۆلەقبوون
بێ بزوتن ویستان
مۆلەقە
مۆلاقە، ئەسپابێکی جۆڵایی
مۆمنایی
مشەمما، پارچەی مۆم تێهەڵسواو
مۆنج
بریقەی پەڵەپەڵە لە کردا
گەڕانەوەی بە تەوژمی ئاوی ڕاوەستاو: هێند پڕە هەر مۆنج ئەداتەوە