تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڤەمزتن
هەڵقوڵینی ئاو، دەرپەڕینی ئاو لەزەوی
ڤەگەمزین
باز بردنی بەتەوژم، پەڕین
گورگەمزە
گیایەکە
گۆرمزە
گیایە کە وەک ئەسپەناخ کە دەخورێ، خەردەلی کێوی
دەسمز
دەست مز، مزەی کار
برێتی لە بەشی دەڵاڵ
شەمز
ژاکاوی، سیسی
مزەمز
جوونەوەی قسە و درەنگ دەربڕینی، منجەمنج
هورمز
ئەستێرەی مشتەری، کڕیا
خودای چاکە و ڕۆشنایی
ناوە بۆ پیاوان
وشکەمز
ئیشکەمز، وشکەمس
شوانکارەیی بێ ئەوە بەهرەی شیر و کوڵکەی ساڵانە بدا
پاڵامز
نرخی کاڵەدڕان، هەرماڵێک شتێک ئەدەن بە شوان بۆ قەرەبووی پاڵا، پاڵا درانە