تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەم مردو
بێچوێک کە لەبەر کەم شیری دایک لەڕ و لاوازە
دڵ مردگ
مرۆی سیسەڵەی ژاکاو
دەڤ مری
کەم قسەلە شەرمێونی
مرا
کوژرا، گیانی لێ سێندرا
مراتە
لکی یەکساڵە، لقی تازەدەرچووگ
مراد
ئارەزوی دڵ
ناوە بۆ پیاوان
مرادخانی
کورتەک، جۆرێ کەوای پیاوانە
مرار
حەیوانی بێ سەر بڕین مردوو، تۆپیو، لاشەی فڕێ دراوی حەیوان
مراری
لولو، دوڕ
گوندێکی کوردستانە بەعسی کاولی کرد
مراندن
گوشتن، گۆژتن
مراو
مراڤ
باڵندەی پێ بە پەردەی مەلەوان لە هەموو جۆرێک