تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەمان
وشەی وەڕەزی و تووڕەیی: ئەمان چەند گەرمایە، ئەمان لە دەستت
ئەوانی نزیک: ئەوان چوون، ئەمان هاتن
بێ ترسی: دنیاکە ئەمن و ئەمان
بەڵام: ئەوم خۆش گەرەکە، ئەمان تۆ نا
دەغیلە: ئەمان نەکەی توخنی کەوی
هاوار: ئەمان بمگەنێ خورام
باتمان
کێشانەیەکە هەمبەری شازدە کیلۆ و نیو، پێوانە
بسڵمان
موسوڵمان
بێهمان
وشەیەکە دەگەڵ فڵان ئێژنی
بەجێمان
لە دوا مانەوە، لە وەختی خۆدا پێ نەگەیشتن: بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم ئەجەل زوو بە/بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم چ بکەم، «مەحوی»