تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەوکەمانە
دومەڵێکە لەلای سەرووی دەمەوە دێت، کوانی مەڵاشو
گرماندن
دەنگی زل لێ هاتن: هەور گرماندی
گریمانە
گرێی زۆر لە بەن و دەزوودا: ئەم دەزوە تێکڕا گریمانەیە
گماندن
خوێندنی کۆتر
گومانە
ئاخرین چاڵاو لە کارێزدا
چاڵاو لێدان بۆ تاقی کردنەوەی ئاو
ئاخرزەمان
بە ڕۆژگارە دەڵێن کەوتۆتە دوای پێغەمبەری ئیسلامەوە
ئاسمان
حەوا، عاسمان، بەرزاییێ کە ئەستێرە و مانگ و ڕۆژی لێوە دەبینرێن، ئەزمان، ئەزمین
ئامان خواستن
داوای تەسلیم بوون، پەنا بردن بە کەسێک کە بت پارێزێ
ئاودامان
کراس یان کەوای داوێن شۆڕ: کەوای مەلایان ئاودامانە
ئەمان
وشەی وەڕەزی و تووڕەیی: ئەمان چەند گەرمایە، ئەمان لە دەستت
ئەوانی نزیک: ئەوان چوون، ئەمان هاتن
بێ ترسی: دنیاکە ئەمن و ئەمان
بەڵام: ئەوم خۆش گەرەکە، ئەمان تۆ نا
دەغیلە: ئەمان نەکەی توخنی کەوی
هاوار: ئەمان بمگەنێ خورام
باتمان
کێشانەیەکە هەمبەری شازدە کیلۆ و نیو، پێوانە
بسڵمان
موسوڵمان